رۆژی شەممە هەردوو ئاراستەكەی گۆڕان كۆنفرانسی هاوبەش دەبەستن
یەحیا
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥
لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان
دوای شكستی چەند هەوڵێكی هەردوو ئاراستەكەی گۆڕان بۆ یەكگرتنەوەو بەستنی كۆنفرانسی جیا ، رۆژی شەممە جارێكی دیكە هەردوو باڵەكە كۆنفرانس دەبەستن و پێدەچێت خاوەندارێتی حزبەكە بۆ یەكێكیان یەكلابێتەوە.
رۆژی 5ی نیسانی رابردوو لە گردی زەرگەتە كۆنفرانسی گۆڕان بەسترا، بەڵام دوای هەفتەیەك لەلایەن كۆمسیۆنەوە هەڵوەشێنرایەوە، دواتر و لە 26ی هەمان مانگ باڵەكەی تری گۆڕان كۆنفرانسیان بەست، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێژەی یاساییەوە دواخرا بۆ 24ی ئەم مانگە كە تیایدا هەردوو ئاڕاستەی گەڕەكی كوردسات و گردی زەرگەتە بەشداری دەكەن و پێدەچێت یەكلاكەرەوە بێت و زۆرینەی رەها ببێتە خاوەنی بزووتنەوەكە.
بەپێی زیانیارییەكانی كوردسات نیوز، هەردوو ئاراستەكە لە زەرگەتە و كوردسات، لە هەوڵدان بۆئەوەی زۆرترین ئەندامی خۆیان بەشداری بكەن و دواجار ببنە خاوەنی ناو و لۆگۆ و مێژووی بزووتنەوەكە بەشێوەیەكی رەسمی.