ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی سلێمانی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بكوژی ئاری چایچی دەركرد.

بەیانی ئەمڕۆ  دانیشتنی دادگای  تاوانەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو،  لە دانیشتنەکەدا دادوەر بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بكوژی ئاری چایچی دەركرد.

یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی ئاری چایچی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دوای پێنج جار دانیشتن دادگا بڕیاریدا لەسەر دۆسیەکە داو سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژ دەرکرد.

وتیشی، دادگا بە شێوەیەکی ئاشکرا و بێ لایەنانە بڕیاریدا و سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانباری سەرەکی تاوانەکە راگەیاند.

ئاری چایچی شەوی 27-7-2024، لە رووداوێكی تەقەكردن لە  گەرەكی راپەرینی شاری سلێمانی كوژرا.

دواتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێنراوێكدا دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەی راگەیاند.

ئەمەش لەکاتێکدایە، 13ـی 5ـی 2025 دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی دەرکرد.