حاڵەتێكی دیكەی گوماناوی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركرا، تا ئێستا دوو حاڵەتی دیكەش لەو شارە تۆماركراون

سەگڤان سلێمان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی دهۆك بە كوردسات نیوزی راگەیاند، حاڵەتێكی دیكەی گوماناوی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆك هەیە، وتیشی ئەو نەخۆشە بەركەوتەی ئەو نەخۆشەیە كە پێشوتر بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاند، ئەو نەخۆشە ژنەوە لە ئێستادا رەوشی تەندروستی جێگرە ، چاوەرێی دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكانی دەكەن.

هاوكات، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.