کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
محەمەد رزگار
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
هاوکات کەشناسی عیراق ئاشکرایکردووە، لە هەندێک شارەکانی خواروی عیراق پلەکانی گەرما نزیک دەنبەوە لە نیوەی کوڵان و دەگەنە 50 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی