خانمی یەکەمی عیراق و سەرۆکی نێردەی یونامی دیدارێکیان ئەنجامدا
رەوەز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، بەخێرهاتنەوەی محەمەد ئەلحەکیم، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی یونامی کرد و پێکەوە سەردانی مۆزەخانەی زاموایان کرد.
لەماوەی سەردانەکەدا، خانمی یەکەم و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە نێو مۆزەخانەکەدا گەڕان و گفتوگۆیان لەسەر کار و بەرهەمە هونەری و کلتورییەکان کرد، هەروەها ئەو پرسە هاوبەشانەی کە هەردوولا گرنگییان پێدەدەن.
دوای سەردانی مۆزەخانەکە، هەردوو لایەن سەردانی دوکان و بازاڕەکانی شەقامی کاوەیان کرد لە سلێمانی، و دواتر نانی نیوەڕۆیان لە چێشتخانەیەکی خۆماڵی خوارد.



