تۆمەتبارانی روداوەکەی قەزای شارەزور دەستگیرکران
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥
ئاسایشی شارەزور رایگەیاند، ئەو چوار تۆمەتبارەی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشیانکردە سەر دوو هاووڵاتی دەستگیرکران و روبەڕوی یاساکرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور رایگەیاند، لە شەوی 19/5/2025 لە قەزای شارەزور چوار تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشیانکردە سەر دوو هاووڵاتی و دوای لێکۆڵینەوەکان و بەدواداچوونەکانیان لە روداوەکە، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان چوار تۆمەتباری روداوەکە دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بە مادەی 413 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.