نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، گرنگی بە رێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن دەدەن، جەختیشدەکاتەوە کۆتاییهاتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان لە مەرجە سەرەکییەکانی ئێرانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا، نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، کۆتایی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و کشانەوەی هێزەکانیان لە خاکی لوبنان لە مەرجە سەرەکییەکانی ئێرانە بۆ کۆتایی هاتن بە جەنگ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا ئەوە رون بووەتەوە، ئەمریکا ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئێراندا، بەتایبەتی لە کاتێکدا، کە لە رەوشی سەرلێشێواویدا ماوەتەوە سەبارەت بە بڕیاردانی سیاسی خۆی و نازانێت چی دەوێت.

سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان باسیلەوەشکردوە، ئەوان بەرژەوەندی لە رێککەوتنێکی نێوان ئێران و ئەمریکادا دەبینن، چونکە نوێنەرایەتی تاکە سەرچاوەی هێزی بەردەست دەکات، لە ناوچەکەدا.

لەبارەی هەڵبژاردنی ئێستای ئیسرائیلیشەوە، نەعیم قاسم وتویەتی؛ بۆ ئەوان گرنگ نییە کێ هەڵبژاردنەکان دەباتەوە  و کێ دەبێت بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.