ئەمڕۆ لە دادگای تاوانە قورسەكانی ئامەد سێهەمین دانیشتنی دۆسیەی دووەمی دادگا سەبارەت بە دۆسەی كوشتنی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵ بەڕێوەچوو، كە پێشتر 12 كەس تۆمەتباركرابوون بە كوشتنی، دایك و برایەك و مامی بەناوی سالم گۆران لەناو دەستگیركراوەكاندان.

لە دادگاییكردنەكەدا بێجگە لە تۆمەتباران و پارێزەرەكانیان و كەسوكاریان هیچ كەسێكی تر رێگەی پێنەدرا بچێتە ژووری دادگاكە، داواكاری گشتی دووپاتیكردەوە، لە 29ـی نیسان داوایكردووە، سزای شەش مانگ تا پێنج ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارانی دۆسیەكە بسەپێنرێت، هەروەها داوایكردوە، تۆمەتباران لە دەستبەسەریدا بمێننەوە، دۆسیەكەش بۆ 30 ئەم مانگە دواخرا.

نارین گوران تەمەن هەشت ساڵ، لە 21ـی ئابی 2024، لە گوندی چولی سەر بە شارۆچكەی رەزانی پارێزگای ئامەد لە باكوری كوردستان بێسەروشوێن بوو، لە 8ی ئەیلول تەرمەكەی لە تورەكەیەكدا دۆزرایەوە، دواتر بەپێی راپۆرتی پزیشكی راگەیەنرا خنكێندراوە.