بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی ژنانی کوردستان قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات و رایدەگەیەنێت؛ هیوادارام ئەم کۆنگرەیە گوڕوتینێکی نوێ بە خەبات و کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ژنان ببەخشێت.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکەم و هیوادارام ئەم کۆنگرەیە گوڕوتینێکی نوێ بە خەبات و کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ژنان ببەخشێت.

 

وتیشی، خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی کوردستان و یەکێتی ژنان بەشداریمان لە کۆنگرەکەیاندا کرد و رێزمان لە ٣٥ ساڵ خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەکە گرت لە پێناوی دابینکردنی مافەکانی ژنانی کوردستان.