جێگری سەرۆکی هەرێم: پاپا فرانسیس کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لەسەر ئاستی جیهاندا
سام
٢١ی نیسانی ٢٠٢٥
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، "ژیان و کەسایەتیی پاپا فرانسیس، سادەیی و نزیک بوونی بوو لە خەڵک، لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لەسەر ئاستی جیهاندا، هەمیشە ڕێزی لە گەلانی جیهان دەگرت".
دەقی پەیامەکە
لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووین بۆ کۆچی دوایی، پاپا فرانسیس، پاپای فاتیکان.
ژیان و کەسایەتیی پاپا فرانسیس، سادەیی و نزیک بوونی بوو لە خەڵک، لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لەسەر ئاستی جیهاندا، هەمیشە ڕێزی لە گەلانی جیهان دەگرت، مرۆڤدۆست و ئاشتیخواز و دژە جەنگ بوو، هەروەها بە داکۆکیکار و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی نێوان نەتەوە و ئایین و بۆچوونە جیاوازەکان دەناسرا.
بۆ ئەم بۆنە دڵتەزێن و کۆستە گەورەیە، هاوخەمیی و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەردەبڕین.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٤/٢١



