هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا کار بە بریکارنامە ناکرێت، دوورن لە راستییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە، کە مامەڵە بە بریکارنامە (وکالة) دەوەستێت و ئیش و کاری هاووڵاتیانی پێ رایی ناکرێت.

ئەوەش هاتووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەوە هاووڵاتییەکی زۆر سەردانمان دەکەن و بەهۆیەوە قەرەباڵغی لە بەشی تۆماردا دروست بووە.

دەشڵێت، "هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان نەوەستاوە و بەردەوامیش کاری پێدەکرێت، ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە".