دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سوریا و ئۆکراین گەشتونەتە رێککەوتن کە ژێرخانی وزەی یەکتری نەکەنە ئامانج، جەختیشیکردەوە جەنگی ئێران هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت نییە.
ئەمڕۆ دوشەممە، دۆناڵد سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند کە روسیا و ئۆکراین، رێککەوتوون کە ژێرخانی وزەی یەکتر نەکەنە ئامانج.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا زیاتر بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینە نەک جەنگ لەگەڵ ئێران.
ئەم قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی نەوتی برێنت لە سەرو 100 دۆلارەو ەمامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران، نرخی سوتەمەنی لە ئەمریکا بە رێژەی لەسەدا 65 بەرزبووەتەوە.