بۆ پێكهێنانی حكومەت وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
هادی
١٥ی نیسانی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ وەفدی باڵا دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە پیرمام كۆدەبنەوە ، لەسەر پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكان.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام ، هەردوو وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت.



