وەزارەتی پلاندانانی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەبارەی داواكاری بژمێرەكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتی پلاندانانی عیراق كردووە بڕە بودجەیەكی تر بۆ بژمێرەكان تەرخان بكات.

 

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد، داواكاری بژمێرەكانی سەرژمێری گشتی كە ژمارەیان 19 هەزار كەسە بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی زیاتر بۆیان رەوایە، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە وەزارەتی پلاندانانی عیراق كردووە بڕە بودجەیەكی تر لە بەرانبەر ئەرك و ماندووبونی بژمێرەكان تەرخان بكات، هەروەها لەگەڵ وەزارەتەكە لە پەیوەندیدان تاكو بڕیارەكە دەدرێت و پارەكە جەرج دەكرێت.

 

سەبارەت بە داواكاری بژمێرەكانیش بۆ دامەزراندن، پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، دامەزراندیان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی وەزارەتەكەیان نییە، بەڵام لە حاڵەتی زیادكردنی بودجەی وەزارەتەكە و رەخساندنی دەرفەت لەلایەن عیراقەوە، بژمێرەكان دەتوانن لە كێبڕكێدابن بۆ دامەزراندن.

 

جەختیشیكردەوە، داواكاریەكانیان پشتگوێ نەخستووە و لە بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بەزووترین كات سەرجەم شایستەكانی هەرێمیان پێبگات.