نێچیرڤان بارازانی: هیوادارم بەپارێزگابونی هەڵەبجە ببێتە هۆی خزمەتی خەڵكی شارەكە
١٤ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەكات و هیواش دەخوازێت ئەو بڕیارە ببێتە سەرەتاییەك بۆ خزمەتكردنی زیاتری قوربانییان و خەڵكی شارەكە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پەیامێكی بڵاوكردەوە و وتی، سوپاسی سەرجەم ئەو فراكسیۆنانە دەكات كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگیان بە بەپارێزگابونی هەڵەبجە داوە. هیواشی خواست بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ببێتە سەرەتایەك بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە قوربانییان و خەڵكی شارەكە.