پارێزەرێكی دەستگیركراوانی بادینان: ئومێد بەرۆشكی لە زیندان سزایەكی تری بەسەردا سەپێنراوە
هادی
١٢ی نیسانی ٢٠٢٥
پارێزەرێكی دەستگیركراوانی بادینان ئاشكرایكرد، ئومێد بەرۆشكی یەكێك لە چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان لە زیندان سزایەكی تری بەسەردا سەپێنراوە.
بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی دۆسیەی پارێزەرانی بادینان رایگەیاند، ئومێد بەرۆشكی یەكێك لە چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان، جارێكیتر لەناو زیندان سزایەكی تری بەسەردا سەپێنراوە كە رێگەی پێنادرێت لە زیندانەوە پەیوەندی بە خانەوادەكەیەوە بكات.
وتیشی، ئەو شێوازی سزادانە پێشێلكاریكردنە بەرامبەر مافی بەندكراوان، لە كاتێكدا چاوەڕوانی پێداچوونەوەن بەهەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای كەتنی دهۆك لەسەر سزادانی ئومێد بەرۆشكی، بەڵام لەناو زیندان بەدەر لەیاسا روبەڕوی سزایەكی تر دەكرێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە ساڵی 2022ەوە ئومێد بەرۆشكی، بە تۆمەتی ناوزڕاندن دەستگیركراوە.