وەزارەتی كشتوكاڵ راگەیەنراوێكی لەبارەی كێشەی زەوی جوتیارانی دەشتی بەرانەتی بڵاوكردەوە
کەژان
١١ی نیسانی ٢٠٢٥
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، كوژاندنەوەی زەوی جوتیارانی دەشتی بەرانەتی لە هەولێر لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و وەزارەتی شارەوانی ئەو بڕیارەی داوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم راگەیەنراوێكی سەبارەت بە كێشەی زەوی جوتیارانی دەشتی بەرانەتی لە هەولێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئاگاداری كێشەی جوتیارانی ئەو ناوچەیەن، بەڵام چارەسەكردنی لە دەسەڵاتی وەزارەتەكەی ئەواندا نییە، چونكە ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوێك و بێ گەرانەوە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ دەسەڵاتی كوژاندنەوەی زەوی كشتوكاڵی بۆ زەوی ناكشتوكاڵی داوەتە دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە سۆنگەی لێپرسراوێتیان بە نوسراو داوایان لە وەزارەتی شارەوانی كردووە بۆ چارەسەكردنی ئەو كێشەیە، بەڵام شارەوانی لە وەڵامدا پێی راگەیاندوون جارێ وازبێنن لەو كێشەیە تا پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.