كۆمپانیای ئاسیاسێڵ تۆڕی پەیوەندییەكان و سیستمەكانی كارپێكردنی بە شێوەیەكی تەواو نوێ كردەوە و بۆ ماوەی شەش سەعاتیش سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بە خۆراِی بووە.

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،  ئاسیاسێڵ سیستمەكانی كارپێكردنی بە شێوەیەكی تەواو نوێ كردووەتەوە لە پێناو ئامادەكاری بۆ پەیوەندییە پێشكەوتووەكان و تەكنەلۆژیای ژیریی دەستكرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ماوەی ئەو نوێكردنەوە لە سەعات 12ی شەو بۆ 7ی بەیانی، واتە شەش سەعاتی خایاندووە، لەو ماوەیەشدا سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بۆ هەر 20 ملیۆن بەشداربووەكەی ئاسیاسێڵ بە خۆراِی بووە.

راشیگەیاند، بەم نوێكردنەوەیە، ئاسیاسێڵ درێژە بە بەهێزكردنی پێگەی پێشەنگی خۆی دەدات وەك كۆمپانیایەكی پەیوەندییەكان لە عێراقدا كە خاوەنی باشترین خزمەتگوزاری و خێراترین تۆڕە لە بواری پەیوەندییەكاندا.