بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوەتەوە، بەپێی پیشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، خێرایەکەی دەگاتە (10-20) کم لە سەعاتیکدا .

راشیگەیاندوە، پلەکانی گەرمان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

هەولێر : 26  پلەی سیلیزی

سلێمانی :  25 پلەی سیلیزی

دهۆک : 22  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان :33 پلەی سیلیزی