وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی تەماتە
هادی
٨ی نیسانی ٢٠٢٥
بەهۆی كەمبونەوەی بەرهەمی تەماتە، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی تەماتەی هاوردە.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ كردووە، لە نوسراوەكەدا هاتووە دوای بەدواداچوون بۆ بەرهەمی تەماتە، دەركەوت لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەرهەمی تەماتە لە بازاڕەكاندا كەمبوەتەوە، بەوهۆیەشەوە نرخەكەی بەرزبوەتەوە، لەبەرئەوە پاڵپشت بەیاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵ، بڕیاریاندا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات.
هاوكات ئەنجومەنی وزاری ئابووری عیراقیش رایگەیاندووە، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا رێگە نەدرێت بە هاوردەكردنی هێلكە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەكانی عیراق، بەڵام رێگە دەدرێت بە هاوردەكردنی تەماتە و پەتاتە و كەلەرم و كاهو و چەوەندەر، بەو پێیەی وەرزی كشتوكاڵی بۆ ئەو بەرهەمانە كۆتایی هاتووە.