بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرەو یۆنان بەرێكەوت.

قوباد تاڵەبانی، بە یاوەری هەریەك لە وەزیری پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بەشداری لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری دێڵفی دەكات، كە  ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا و بیرمەندان و ئەكادیمیستانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن. 

لە كۆڕبەندەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكان و پلان و ستراتیژی گشتگیر بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان، قوباد تاڵەبانیش بۆ سێهەمین ساڵە بەشداری لەو كۆربەندە نێودەوڵەتییەدا دەكات.