بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، رۆژی پێنجشەممە، موچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی راگەیاندراوەکە، لە هەمان رۆژدا موچەی مانگەکانی کانوونی دوەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاش لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونی کردووەتەوە کە سەرجەم تەمویلی ئەم موچانە لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.