حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا حکومیی و ناحکومییەکاندا پشووی رەسمی دەبێت. 

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، 9ی نیسان، بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر و ئازادکردنی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە، 10ی نیسان، دەست بە دەوامی رەسمی دەکرێتەوە.

حزبی بەعس، ئەو حزبەدیکتاتۆرە بوو کە 4ی نیسانی 1947 لەسەر دەستی میشێل عەفلەق، سەلاح بەیتار، جەلال سەید و وەهیب غانم لە سوریا دامەزرا، پابەندی بیری ناسیونالیستی عەرەبی بوو، لە کۆنگرەی 1947دا سێ پەیامیان هەبوو، کە گرنگترینیان بەلای خۆیانەوە ئەوە بوو، دەیانویست هەموو عەرەب لەژێر چەتری یەک دەوڵەتدا کۆبکەنەوە.

حزبی بەعسی عیراق لە ساڵی 1958 بە سەرۆکایەتی عەبدولسەلام عارف کودەتای بەسەر سیستمی پاشایەتی عیراقدا کرد، تاوەکو لە ساڵی 1963 جارێکی دیکە کودەتایەکی دیکە بەسەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف ئەنجام درا، تاوەکو لە ساڵی 1969 بەعسییەکان ئەحمەد حەسەن بەکریان کردە سەرۆک کۆمار و سەدام حسێنی دیکتاتۆریش لە ساڵی 1979دا بوو بە سەرۆک کۆمار، کە دواین سەرۆکی ئەو حزبەش بوو.

دواجار لە 9ی نیسانی ساڵی 2003دا روخا و پۆل بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکی لە عێراق، لە مانگی ئایاردا ە رەسمی هەڵوەشانەوەی حزبەکەی راگەیاند.