کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای بۆ مانگی رابردوو راگەیاند و بەپێی راگەیەنراوەکە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان هەشت هەزار و 250 بۆ نۆ هەزار و 250 دەبێت.

کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نرخی ئەمپێری کارەبایان بۆ مانگی سێ دیاری کردووە و یەک ئەمپێری کارەبای موەلیدە لەنێوان هەشت هەزار و 250 بۆ نۆ هەزار و 250 دا دەبێت، بەڵام ئەو موەلیدانەی لە سەعات 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو کاردەکەن، جیاواز دەبێت.

ئەوەش هاتووە، بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی چوار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و وەک مانگی رەمەزان نابێت.

بەپێی خشتەی نوێی کارکردن، رۆژانە موەلیدە ئەهلییەکان لە سەعات 12ی نیوەڕۆ تاوەکو 1ی شەو کاردەکەن و هەرکاتێک لەو نێوانەدا کارەبای نیشتیمانی کەژایەوە، دەبێت کارەبا بدەنە هاووڵاتیان.

هەروەها، پێویستە موەلیدەکان بەیانیان لە سەعات 6 و 30 خولەک تاوەکو سەعات 8 کارەبا بدەنە هاووڵاتیان.