دوو تانکەری سووتەمەنی لەسەر رێگای کەرکوک-چەمچەماڵ گڕیان گرتووە، بەپێی زانیارییەکان تەنها زیانی مادی هەبووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاد، ئەمڕۆ لە نێوان بازگەی بانی مەقان و قەرەهەنجیر لەسەر رێگای کەرکوک-چەمچەماڵ، دوو تانکەری سووتەمەنی بە یەکیاندا  و گڕیان گرتووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، روداوەکە تەنها زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و هەردوو شۆفێری تانکەرەکان بە سووکی برینداربوون.

جێگەی ئاماژەیە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆی سوتانی دوو تانکەرەکە کلیک لێرە بکە