ئەمڕۆ باران لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەبارێت
رەوەز
٤ی نیسانی ٢٠٢٥
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هۆشداریدا، کە باران بارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ هەینی، بڵاوکراوەتەوە، ئاسمانی هەرێم لە سەرەتای رۆژدا پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەشەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
کەشناسی هەرێم رونی کردۆتەوە کە لە ئێوارەی ئەمڕۆدا نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە دەست پێدەکات و بەرەبەرە کاریگەرییەکەی زیاد دەکات. لە درەنگانی شەودا، باران بارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەندێک کات بە خوڕ دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممە کەش سەقامگیر بێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانە کۆتایی پێ بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
- هەولێر:23 پلە
- سلێمانی: 20 پلە
- دهۆک: 20 پلە
- کەرکوک: 25 پلە
- زاخۆ: 20پلە
- هەڵەبجە: 19پلە
- سۆران: 16 پلە
- حاجی ئۆمەران: 9 پلە
- گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی