كەشناسی عیراق: پێشبینی دەكرێت لە سلێمانی و دهۆك بارانی بە خوڕ ببارێت
٣١ی ئازاری ٢٠٢٥
كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات ئەمڕۆ بارانی مامناوەند و بە خوڕ لە سلێمانی و دهۆك ببارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینیش دەكرێت بارانی مامناوەند و بەخوڕ لە سلێمانی و دهۆك و دیالە ببارێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسكە.
دەشڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و رەشەبا هەڵدەكات و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.



