لە ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکیدا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا
سام
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ، ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی سێ ساڵیدا و لە ئەنجامدا منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوندی قەزای ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک لە مندالێکیدا و گیانی دەستدا.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشدا: منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵە، ناوی 'ئەرژەنگ ئەیاز'ـە و خەلکێ ناوەندی قەزای ئاکرێیە.



