سەرۆك كۆماری عیراق بۆ پیرۆزبایی نەورۆز سەردانی دەزگای میدیایی كوردساتی كرد
٢١ی ئازاری ٢٠٢٥
بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردییەوە، سەرۆك كۆماری عیراق دەزگای میدیایی كوردساتی بەسەركردەوە و پیرۆزبایی نەورۆزی لە بەڕێوەبەر و كارمەندانی دەزگاكە كرد.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ دەزگاکە رایگەیاند، كوردسات هەنگاوی باشی بۆ خزمەتكردنی كلتور و دابونەریتی كوردەواری ناوە.
سەرۆك كۆماری عیراق داواشی كرد، کوردسات لە داهاتوودا هەوڵبدات زیاتر گرنگی بە مێژووی كورد و كوردستان و بواری رۆشنبیری بدات.



