لەکاتی گەیاندنی نەخۆشێک بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن وەرگەڕا و بەهۆیەوە پزیشکێک گیانی لەدەستدا.

د. هەرمێ نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە ناحیەی شێروان مەزن لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بریندار بوو، بەمەبەستی چارەسەر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگای گەلیێ ئەشکەفتێ و لەکاتی گەیاندنی نەخۆشەکە بۆ نەخۆشخانەیەکی هەولێر، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە وەرگەڕا و بەهۆیەوە پزیشکێک تێیدا گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر راشیگەیاند، هەر بەهۆی روداوەکەوە سێ کەسی دیکەش برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.