پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێکی لەبارەی رووداوەکەی سەیدسادقەوە بڵاوکردەوە
هەساو ئەمیر
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥
پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێکی لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی سەیدسادق بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بکوژەکە تاوانەکەی بە چەکی کڵاشینکۆف ئەنجام داوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە شەوی رابردوو رویداوە و کاتژمێر 11 و 10 خولەک هێزەکانی پۆلیسی لێئاگادار کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق بووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، روداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە رویداوە و یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بەناوی بەشیر سالار لەدایکبووی ساڵی 1988، بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەستڕێژی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە.
ئەوەش هاتووە، ئەو ئەندامانەی خێزانەکە کە کەژراون پێکهاتوون لە دایک و باوک و دوو خوشک و برایەک، دواتریش بکوژەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، لەئێستادا دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، بەمەبەستی ئاشکراکردنی هۆکاری تەواوی رووداوەکە.
بەپێی راگەیەنراوی پۆلیس ناو و تەمەنی کوژراوەکان بەمجۆرەیە:
-سالار محمد عهبدولكهریم؛ باوک- لهدایكبووی 1970
-نیهاد قادر ساڵح؛ دایک- لهدایكبووی 1975
-سیما سالار محمد لهدایكبووی 2005
-سهههند سالار محمد لهدایكبووی 2015
-یارا سالار محمد لهدایكبووی 2018
-بهشیر سالار محمد لهدایكبووی 1998 (بكوژ)