کەشناسی هەرێم وادەی باران بارینی راگەیاند
محەمەد رزگار
١٩ی ئازاری ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم: بەپێی پێشبینییەکان باران بارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش روو لەدابەزین دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین و هەورە بروسکە هەیە، لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با بۆ سەرووی (35) کم لە سەعاتێکدا.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 – 3 ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.
کەشناسی هەرێم ئاشکراشیکردووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچر پچر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، پلەکانی گەرما بەنزیکەی (3-5) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان نزمدەبێتەوە.



