سەعدی ئەحمەد پیرە: هێشتا پۆستە باڵاكانی هەرێم یەكلانەکراونەتەوە
محەمەد رزگار
١٨ی ئازاری ٢٠٢٥
وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت: یەكێتی یەك حكومەت و یەك سیاسەتی یەكگرتووی كوردستانی دەوێت و جەخت دەكەینەوە لەسەر خۆشگوزەرانی خەڵكی كوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند: بەرنامەی یەکێتی و پارتی دەبێتە بنەمای پێکهێنانی حکومەت، هەروەها دەرگا بۆ هەر لایەنێک کراوەیە بەشداری حکومەت بکات.
وتیشی: یەکێتی نایەوێت سامانی سروشتی وڵات تاڵانفرۆش بکرێت و جەخت لەسەر خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان دەکەینەوە
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشکرد: كۆبوونەوە وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی و پارتی بۆ كۆتاییهێنانە بە ناكۆكییەكانە و رەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆتایی هاتووە.
وتەبێژی یەکێتی راشیگەیاند؛ گفتوگۆ لەسەر پۆستە باڵاكانی هەرێم لە قۆناغی كۆتاییدایە و پۆستەكان ماون جێگیر بكرێن و یەكلا بكرێنەوە.



