وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رێگەی تیمی تەكنیكیەوە لیستی موچەی مانگی سێ رەوانەی دارایی عیراق كرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی سێ فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كرا.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، تیمەكەی وەزارەتی دارایی پێكهاتوون لە بەرێوەبەری ژمێریاری و دوو كارمەندی وەزارەتی دارایی هەرێم، هەوڵەكانیش چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی پێش جەژن موچە دابەش بكرێت.