ساڵی رابردوو 51 هەزار پڕۆسەی هاوسەرگیری بە یاسایی لە هەرێم ئەنجامدراون
١٨ی ئازاری ٢٠٢٥
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە 51 هەزار پڕۆسەی هاوسەرگیری بە یاسایی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، ئاماری دادگای پێداچوونەوە و دادگاكانی هەرێمی بۆ ساڵی 2024 بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەو ساڵەدا 51 هەزار و 18 پرۆسەی هاوسەرگیری لە داگاكانی هەرێم ئەنجامدراون و 12 هەزار و 348 حاڵەتی جیابوونەوەش هەبووە.
بەپێی ئامارەكان، سلێمانی لە پێشەنگی زۆرترین پرۆسەی هاوسەرگیری دێت كە ژمارەكە 18 هەزار و 522 حاڵەتە و دوای ئەویش هەولێرە و دهۆك دێن.



