کۆبوونەوەی وەفدی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە هەولێر دەستیپێکرد
محەمەد رزگار
١٨ی ئازاری ٢٠٢٥
کۆبونەوەی وەفدی باڵای دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەولێر دەستیپێکرد.
كۆبوونەوەكە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكرێت.
وەفدی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بەشدارە لە كۆبوونەوەكەدا و هۆشیار زێباری سەرۆكایەتی وەفدی باڵای پارتی دەکات
كۆبوونەوەكە لەدوای دوو رۆژ لە دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت



