کۆنفرانسی ئامادەکاریی لە هەڵەبجە بۆ دووەم دیداری یەکێتی بەڕێوەدەچێت
١٣ی ئازاری ٢٠٢٥
١٣ی ئازاری ٢٠٢٥
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی توشبون بە ڤایرۆسی هانتا لە عیراق تۆمار كرابێت .
دكتۆرە عەلیا جاسم محەمەد، لێپرسراوی تەندروستی گشتی لە نووسینگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، رایگەیاندووە ، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی هانتا لە عیراق تۆمار كرابێت دورن لە راستیەوە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق هەماهەنگییان هەیە و بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ ئەو نەخۆشییە گوازراوانە دەكەن و تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەك نیە بۆ ئەوەی توشبون بە ڤایرۆسی هانتا لە وڵاتەكەدا تۆماركرابێت .
ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەكی ڤایرۆسی دەگمەنە كە بەگشتی لە هەندێك جۆری قرتێنەرەكانی وەك "مشك و جرج" بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە زۆربەی جۆرەكانیشدا بە ئاسانی لە نێوان مرۆڤەكاندا بڵاو نابێتەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە دەبێت ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێت.
قالیباف رایگەیاند: سیاسەتەکانی ئێمە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئاسایشی ناوچەکە دەبێت لە رێگەی خودی وڵاتانی ناوچەکەوە مسۆگەر بکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەسەر بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و رێزگرتن لە سەروەریی خاک.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: راگرتنی تەقە و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە لوبنان، بۆ ئێمە هەمان ئەو گرنگییەی هەیە کە راگرتنی تەقە و کۆتاییهێنان بە جەنگ دژ بە ئێران هەیەتی.
لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 700 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر راگیراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان، لە چالاكییەكدا كە بە بۆنەی رۆژی جیهانی روبەروبونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر رێكخرابوو رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان هیچ دەرفەتێك نییە بۆ دەربازبونی بەكارهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە لێكۆڵینەوە و سزا .
ئاشكراشیكرد، بەپێی ئامارەكان لە هەرێم نزیكەی دوو هەزار بەكارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون و لە گرتوخانەكاندان و زیاتر لە دوو هەزار و 700 كەسیش بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر راگیراون و لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت .