نێچیرڤان بارزانی: رێككەوتنەكەی سوریا نەخشەڕێگایەكی گونجاوە بۆ قۆناغی داهاتوو
هادی
١١ی ئازاری ٢٠٢٥
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پشتگیری تەواو بۆ ئارامی و سەقامگیریی سوریا دووپات دەكاتەوە و دەڵێت، رێككەوتنەكەی نێوان هەسەدە و سەرۆكی سوریا نەخشەڕێگەیەكی گونجاو بۆ قۆناغی داهاتوو دادەنێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بە بۆنەی رێككەوتنی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، رێككەوتنەكە نەخشەڕێگایەكی گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناغێكی دروستی راگوزەر پێكدێنێت.
هاوكات پشتگیریی تەواوی هەرێمی كوردستان بۆ ئارامی و سەقامگیریی سوریا دووپات دەكاتەوە، هەروەها داكۆكی لە پێویستی پاراستنی مافەكانی هەموو پێكهاتەكانی سوریا و هاوبەشی كارایان لە بنیاتنانی سوریایەكی ئازاد و گەشەسەندوودا دەكەن.