بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "بەگەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان بەڕێزان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەم، ئەم هەنگاوە کە مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و تەواوی پێکهاتەکان دەپارێزێت، هیواداراین سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ بنیادنانی وڵاتێکی دیموکراتی و گەل پەسەند کە دەستوور بنەمای کارکردن و هاوبەشیی بێت".

دەقی پەیامەکە

بەگەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان بەڕێزان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەم

ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێکەوەژیان و کاری هاوبەش لە سووریای نوێدا.

ئەمە ئاڕاستە دروستەکەیە، کە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئێمە لەسەرەتاوە داوامانکرد و کارمان بۆکرد.

ئەم هەنگاوە کە مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و تەواوی پێکهاتەکان دەپارێزێت، هیواداراین سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ بنیادنانی وڵاتێکی دیموکراتی و گەل پەسەند کە دەستوور بنەمای کارکردن و هاوبەشیی بێت.

وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەکانی برای بەڕێزم مەزڵوم عەبدی دەکەم لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان