لێپرسراوێكی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، لایەنە كوردییەكان پێشتر تاوتوێی رێككەوتنەكەی نێوان مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرعیان كردوە.

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات - پەیەدە لە بەرنامەی پانۆرامای كوردسات نیوز رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق پێكدەهێنرێت و رێككەوتنەكەش بۆ بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان گرنگە.

وتیشی، دەمانەوێت لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا ئاوارەكانی عەفرین و سەرێكانی و گرێسپی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و جەختیش لە هاوبەشیی راستەقینە لە سوریا دەكەینەوە.

ساڵح موسلیم  ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،گرنگە دەستورێكی نوێ بۆ سوریا بنوسرێتەوە و مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراو بێت و جەخت لە شەراكەتی راستەقینە لە سوریا دەكەینەوە.

راشیگەیاند، گرنگە دیمەشق پابەندی بەڵێنەكانی بێت بەرانبەر ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا. هاوکات دەبێت پەلاماری گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەر كورد لە سوریا كۆتایی بێت.