سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی رەسمییە
دیلان
١٠ی ئازاری ٢٠٢٥
بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی شاری هەولێر، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە، 11ـی ئازاری 2025، بەپێی ساڵنامەی رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی شاری هەولێر، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە، 12ـی ئازاری 2025 دەوامی رەسمی دەستپێدەکاتەوە.