کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی کەلار کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
سام
٦ی ئازاری ٢٠٢٥
لە کەلار کرێکارێک کە تەمەنی 50 ساڵ لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کرێکارێک بەبرینداری هێنرایە نەخۆشخانەکەمان کە لەکاتی کارکردندا باڵەخانەیەک کەوتبووە خوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا: کرێکارەکە ناوی بەشیری عزیزیە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە دایکبووی ساڵی 1975ـە.