ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئامادەکاریی لە گەرمیان بۆ دووەم دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوە دەچێت
هەساو ئەمیر
٦ی ئازاری ٢٠٢٥
ئەمڕۆ لە گەرمیان کۆنفرانسی ئامادەکاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دووەم دیداری حزبەکە بەڕێوەدەچێت.
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی 15ی مانگی رابردووەوە دهستی كردووه به بهستنی كۆنفرانس بۆ ئهنجامدانی دووهم دیداری خۆی.
دووەم دیداری یەکێتی به دروشمی "به دیدگایهكی نوێ؛ بههێزی و بهرهوپێشچوون و خزمهتگوزاری" دهستی به كارهكانی كردووه.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵان.
یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە ئازاری 2022 دەستی پێکرد و دەستپێکرد و لە ئایاری هەمان ساڵ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.






