کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە
هەساو ئەمیر
٦ی ئازاری ٢٠٢٥
پێنجوێن
هەرێم شلێری
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی