کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی رەمەزان بەرنامەی کارکردنی مووەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت و کاتی کارکردنیان زیاد دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە بەرنامەی کارکردنی مووەلیدەکان دەگۆڕێت و لە پارشێوەوە کاردەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە مووەلیدەکان لە سەعات 1ی نیوەڕۆ تاوەکو 1ی شەو کاردەکەن و لە 1ی شەوەوە مووەلیدەکانیان دەکوژێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەعات 3 و 30 خولەکی شەوەوە مووەلیدەکان دادەگیرسێن تاوەکو 8ی بەیانی و بە درێژایی مانگی رەمەزان بەرنامەی کارکردنیان بەو جۆرە دەبێت.

هەفتەی داهاتوو مانگی رەمەزان دەستپێدەکات و بە ئەگەری زۆرەوە 1ی ئازار، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.