ئەو ئەفسەرە کوردەی بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی جوتیارانی کورد لە ناحیەی سەرگەڕان دەستگیرکرا تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

عەقید رێبەر مزوری تاکە ئەفسەرە کوردەکەی فرقەی 8ی سوپای عیراق کە لەگەڵ دروست بوونی گرژیەکانی گوندی شەناغە لە ناحیەی سەرگەڕان، بەتۆمەتی پاڵپشتی کردنی جوتیارانی کورد، زیندانی کرا تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز ئەفسەرە کوردەکە دوای ئەوەی چەند رۆژێک لە سەربازگەی k1 دەستبەسەر بوو، ئێستا گوازراوەتەوا بۆ بارەگای فرقەی 8 ی سوپا و تا ئێستاش دەستبەسەرە.

 کەیسەکەی عەقید رێبەر رەوانەی دادگا کراوە بە پێی مادەی 67 دادگایی دەکرێت، سزای یاسای  مادەی 67 ئەگەر هەیە لە رۆژێکەوە تا 3 ساڵ زیندانی بکرێت.