ماوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە درێژ کرایەوە
محەمەد رزگار
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر ئەوەی بە شێک لە خاوەن کۆمپانیاکان لە سعودیە بوون ماوەی ئەمجامدانی گرێبەست تاوەکوو رۆژی سێ شەممە 25-2-2025 درێژ کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ین كه ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 ده‌رچووه به زووترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی ئیمزاکردنی گرێبه‌ست.
راشیگەیاندووە، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت، ئەگەر هەر خاوەن کۆمپانیایەک ئامادەنەبوو دەتوانێت بریکارەکەی یان پارێزەرەکەی خۆی بنێرێت.
لەکۆتایی راگەیەنراوەکدا ئەوەشی خستۆتەروو؛ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومڕه‌یان نه‌كردووه پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن وه‌كوو بارمته.



