قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانویەک لە بەردەم نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم نەماوە
محەمەد رزگار
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: هیچ کێشەیەک لە بەردەم موچە و بودجە نەماوە و ئیرادەیەکی بەهێز هەیە لە بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی بەشداری کردنی لە پانێڵی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان لە سلێمانی، سەبارەت بەپرسی موچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاند: ئەو ئیرادەیەی کە ئێستا لە ئارادایە لەنێوان حکومەتی هەرێم وبەغداد ئیرادەیەکی بەهێزە و گفتوگۆکان لەئاستی سیاسی و تەکنیکی جددین.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: پێویستە وەکو حکومەتی هەرێم هیچ بیانویەک نەهێڵین لەبەردەم رێگریکردن لە نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کێشانەی کە پەیوەندیان بە پرسی موچە و بودجەوە هەیە بۆ ئەمساڵ چارەسەر کراون.



