بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین
٢١ی شوباتی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین".
دەقی پەیامەکە...
لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە سەرمەشقی پاراستنی زمانی کوردی بوون.
زمانەکەمان شوناس و ناسنامەمانە، ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین.
ئەرکی هەموولایەکمانە پەرەی پێبدەین و هاوکاری هەموو ئەو پێنووسانەش بین کە زمانەکەمان لە شێواندن دەپارێزن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



