وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕانکاری لە رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزادا روونکردنەوە دەدات
هەساو ئەمیر
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی ڤیزا بڵاوکردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، چەند هەواڵێک بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەکات کە گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزادا کرابێت، بەڵام دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.
ئەوەشی خستووەتە روو، "میوانان و گەشتیاران دەتوانن وەک پێشوو لەرێی بەکارهێنانی پۆرتاڵی www.visit.gov.krd داواکاری تایبەت داوای فیزەی کوردستان بکەن و هاووڵاتیانی وڵاتانی لیستی A وەکو جاران دەتوانن لە کاتی گەیشتن لە فڕۆکەخانە و دەروازە نێودەوڵەتیەکان فیزە وەربگرن".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند هەواڵێک بڵاوبووەوە باسیان لەوەدەکرد، گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزای کوردستاندا کراوە.



